به‌پێی ڕاپۆرتی كه‌مپه‌ینی به‌رگری له به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی، چوار به‌ندكراوی سیاسی زیندانی ئێڤین به ناوه‌كانی “تاهر نه‌قه‌وی”، “ئه‌یاز سه‌یف خواه”، “حسێن پیری” و “عه‌بدۆلعه‌زیز عه‌زیمی قه‌دیم” له ڕۆژی هه‌ینی ٢٥ی جۆزه‌ردانه‌وه مانیان له خواردن گرتووه.
“تاهر نه‌قه‌وی” پارێزه‌ری دادگوسته‌ری، هاوڕێ له‌گه‌ڵ “ئه‌یاز سه‌یف خواه”، “حسێن پیری” و “عه‌بدۆلعه‌زیز عه‌زیمی قه‌دیم”، له ناڕه‌زایه‌تی به هه‌ڵسووكه‌وتی وه‌حشیانه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و ناڕوونی چاره‌نووسیان ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن له خواردن و به لێدان و ئه‌شكه‌نجه ڕه‌وانه‌ی به‌ندی تاكه‌كه‌سی كراوه.