کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

مانگرتن له‌ خواردنی چوار به‌ندكراو له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ئیلام

مانگرتن له‌ خواردنی چوار به‌ندكراو له‌ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ئیلام

چوار به‌ندكراو به‌ ناوه‌كانی وه‌حید چاوران، ناسر ڕه‌زایی، محه‌ممه‌دحسێن ناسری خه‌ڵكی ئاودانان و دكتۆر به‌ختیار محه‌ممه‌دزاده‌ خه‌ڵكی ده‌ڕه‌شار، له‌ ڕۆژی ١٢ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵه‌وه‌ مانیان له‌ خواردن گرتووه‌ و گیانیان له‌ مه‌ترسی دایه‌.

ئه‌و چوار به‌ندكراوه‌ له‌ سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ئه‌شكه‌نجه و ئازارێكی زۆر به‌ دانانی وه‌سیقه ئازاد كران. پاش ماوه‌یه‌ك ئیتلاعاتی سپای پاسداران په‌روه‌نده‌ سازی بۆیان كرد و ڕه‌وانه‌ی گرتووخانه‌ی ئه‌و ناوه‌نده‌ كران. ماوه‌ی چه‌ند مانگه‌ وه‌حید چاوران، ناسر ڕه‌ه‌زایی، محه‌ممه‌د حسێن ناسری و دكتۆر به‌ختیار محه‌ممه‌دزاده‌ بیلاته‌كلیف له‌ زیندان دا ماونه‌ته‌وه‌. وه‌حید چاوران به‌هۆی پێدانی ده‌رمانی نه‌ناسراو تووشی كێشه‌ی سه‌ختی ده‌روونی بووه‌ و هاوبه‌ندییه‌كانی نیگه‌رانی ته‌ندرووستی ناوبراون. ئه‌و چوار به‌ندكراوه‌ له‌ ڕۆژی ١٢ی خه‌رمانانی ئه‌مساڵه‌وه‌ دژبه‌ هه‌ڵسووكه‌وتی وه‌حشیانه‌ی مه‌ئموورانی ڕژیم و ناڕوونی چاره‌نووسیان، لێوه‌كانیان دووریوه‌ و مانیان گرتووه‌.