کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

مانگرتن له‌ خواردنی پوریا جه‌واهێری له‌ زیندانی سنه‌

مانگرتن له‌ خواردنی پوریا جه‌واهێری له‌ زیندانی سنه‌ 2

پوریا جه‌واهێری، له‌ به‌ندكراوانی شۆڕشی ژینا، دژ به‌ ناڕوونی چاره‌نووسی له‌ زیندانی سنه‌ مانی له‌ خواردن گرتووه‌.

پوریا جه‌واهێری له‌ سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا به‌ تۆمه‌تی كوشتنی به‌سیجیه‌ك له‌ شاری كامیاران ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ سه‌ره‌تا به‌ ئه‌ندامه‌تی  حیزبیکی‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم تۆمه‌تبار و به‌ موحاره‌به‌ مه‌حكووم كرا. پارێزه‌رانی ئه‌و به‌ندكراوه‌ چه‌ندین به‌ڵگه‌یان ڕاده‌ستی دادگا كرد و ڕایانگه‌یاند كه‌ له‌ كاتی كوژرانی ئه‌و به‌سیجییه‌، پوریا له‌ گوندی تیله‌كۆ سه‌رقاڵی كرێكاری بووه‌. ڕۆژی ١٥ی ڕه‌زبه‌ری ١٤٠٢، پوریا جه‌واهێری له‌ تۆمه‌ته‌كانیموحاره‌به‌،ته‌بلیغ دژی نیزاموئه‌ندامه‌تی له‌ گرووپه دژبه‌ره‌كانی ڕژیمبی تاوان ناسێندرا و قه‌رای كه‌فاڵه‌تی ٥٠ ملیۆنی بۆ ده‌رچوو. له‌و كاته‌وه‌ ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ بیلاته‌كلیف له‌ زیندان ماوه‌ته‌وه‌ و ڕۆژی ڕابردوو له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ دژایه‌تی ئیداره‌ی ئیتلاعات له‌گه‌ڵ ئازادكردنی مانی له‌ خواردن گرتووه‌.