ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی جۆزه‌ردان، په‌ریوه‌ش موسلێمی، به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین، دژ به سازكردنی په‌روه‌نده‌ی تازه له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی مانی له خواردن گرت.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم په‌روه‌نده‌یه‌كی تازه‌ی له ژێر ناوی “بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا دژ به ڕژیم” بۆ په‌ریوه‌ش موسلێمی درووست كردووه و ئه‌و كرده‌وه نایاساییه بووه‌ته هۆی نیگه‌رانی ئه‌و به‌ندكراوه سیاسییه و له ڕۆژی شه‌ممه‌وه ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن. مانگی خاكه‌لێوه‌ی ساڵی ١٤٠٣، په‌یوه‌ش موسلێمی له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه له شاری نوور ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی تاران به تۆمه‌تی “ئیجماع و ته‌بانی دژ به ئه‌منیه‌تی وڵات” به دوو ساڵ زیندان، به تۆمه‌تی “بێڕێزی به ڕێبه‌ری” به یه‌ك ساڵ زیندان و به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به هه‌شت مانگ زیندان مه‌حكووم كرا.