کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

مانگرتن له‌ خواردنی “په‌رهام په‌روه‌ری” له‌ زیندانی ئێڤین

مانگرتن له‌ خواردنی په‌رهام په‌روه‌ری له‌ زیندانی ئێڤین 1

“پەرهام پەروەری” هاووڵاتی خەڵكی سەقز و یەکێک لە به‌ندكراوانی شۆڕشی “ژینا”، ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٦ی مانگی پووشپه‌ڕ لە ناڕەزایەتی بە حوکمی ناڕەوای سیستەمی قه‌زایی ڕژیم، دەستی دایه‌ مانگرتن لە خواردن.

“په‌رهام په‌روه‌ری” لە لایەن لقی ٢٨ی دادگای ئینقلابی تاران بە ١٠ ساڵ دوورخستنەوە بۆ زیندانی جاسک و پێنج ساڵ زیندانی تەعزیری سزا دراوە. ناوبراو ڕۆژی ١١ی ڕەزبەری ساڵی ڕابردوو، لە لایەن هێزه‌ ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه‌ لە تاران دەستبەسەر و بۆ بەندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا. “په‌رهام” له‌ ماوه‌ی به‌ندكرانی دا به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌روونی و جه‌سته‌یی دراوه‌ و لەلایەن بەرپرسانی زیندانەوە هەڕەشەی لێ کراوە کە ئەگەر به‌رده‌وام بێت له‌ مانگرتن، دەگوازرێتەوە بۆ ژووری تاکەکەسی.