وی‌دا ڕه‌بانی و مۆته‌هه‌ره گوونه‌یی دوو به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین، له ڕۆژی ٢٨ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ئه‌مساڵه‌وه له ناڕه‌زایه‌تی به بێبه‌شكردنی نه‌رگس محه‌ممه‌دی و وریشه مورادی له ده‌رمان مانیان له خواردن گرتووه و گیانیان له مه‌ترسی دایه.
وی‌دا ڕه‌بانی له نامه‌یه‌ك دا به باشی دۆخی خراپی ته‌ندرووستی نه‌رگس محه‌ممه‌دی باس كردووه و نووسیویه: به‌رپرسانی زیندانی ئێڤین بایه‌خ به برینی به‌ستێنی ئه‌و به‌ندكراو ناده‌ن، ژووره‌كان و سرویشه بێهداشتیه‌كان پیسن، ده‌رمانخانه ئیمكاناتی پێویستی نییه و خۆراكی باش له ده‌ستڕه‌سی ناوبراو دا نییه. وی‌دا له درێژه‌ی نامه‌كه‌ی دا ڕایگه‌یاندووه كه هاوڕێ له‌گه‌ڵ موته‌هه‌ره گوونه‌یی له ناڕه‌زایه‌تی به بێبه‌شكردنی نه‌رگس محه‌ممه‌دی و وریشه مورادی له ده‌رمان مانیان گرتووه.