ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٤ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، “واران محه‌ممه‌د نیژاد” خوێندكاری بواری هونه‌ر و ئه‌ندامی ڕێكخراوه‌ی “نۆژین” و خه‌ڵكی گوندی ته‌نگیسه‌ری سنه، له‌ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ستبه‌سه‌ركرانی نایاسایی و نادیاری چاره‌نووسی مانی له‌خواردن گرتووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “واران محه‌ممه‌د نیژاد” له ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی پاش گیانبه‌ختكردنی “مه‌هسا ئه‌مینی” و ده‌ستپێكی شه‌پۆلی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی چالاكانی مه‌ده‌نی و كرێكاری له ڕێكه‌وتی ٢١ی مانگی ڕه‌زبه‌ر له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و دواجار بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی سنه گوازرایه‌وه.