به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، چالاكێكی مافی ژنان به ناوی “نه‌رگس مه‌نسووری” له ناڕه‌زایه‌تی به زه‌وتكردنی ماڵی دایكی له‌ژێر ناوی بارمته و چالاكێكی كرێكاری به ناوی “زه‌رده‌شت ئه‌حمه‌دی ڕاغب” به‌هۆی په‌روه‌نده‌سازی تازه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان، ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن له خواردن.
“محه‌ممه‌د مۆقیمی” پارێزه‌ری “نه‌رگس مه‌نسووری” له په‌یامێكدا ڕیگه‌یاندووه كه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ناوبراو له گرتووخانه‌دا ڕاگیراوه، دادگا به شێوه‌ی نایاسایی فه‌رمانی به زه‌وتكردنی خانووی دایكی نه‌رگس داوه و ئه‌و ماڵه‌ی داناوه بۆ فرۆش. نه‌رگس له ڕۆژی ٢ی به‌فرانباره‌وه ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن له خواردنی ده‌رمان و خۆراك و ئێستا گیانی له مه‌ترسی جیددی دایه. ناوبراو مانگی گوڵانی ساڵی ڕابردوو ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ شاری بانه گوازرابوو. له مانگی گه‌لاوێژی ساڵی ٩٨یشدا جارێكی دیكه ده‌ستبه‌سه‌ر و به تۆمه‌ته‌كانی “ئیجماع و ته‌بانی” و “ته‌بلیغ دژی نیزام” له‌لایه‌ن لقی ٢٦ی دادگای ئینقلابی تاران به شه‌شه ساڵ زیندان و دوو ساڵ بێبه‌ریبوون له خزمه‌تگوزارییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان مه‌حكووم كرا. له‌لایه‌كی دیكه‌وه “زه‌رده‌شت ئه‌حمه‌دی ڕاغب” پاش گواستنه‌وه‌ی بۆ زیندانی قزلحه‌سار، له چاوپێكه‌وتن و په‌یوندی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش و “وه‌حید چگینی” بازڕه‌سی دادگای كه‌ره‌ج، په‌روه‌نده‌یه‌كی تازه‌ی بۆ ساز كردووه.