“ناهید شیرپیشه” دایكی “پویا به‌ختیاری” له گیانبه‌ختكردووانی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٣٩٨، كه له كاتی تێپه‌ڕكردنی ماوه‌ی به‌ندكرانه‌كه‌ی له زیندانی زه‌نجاندایه،مانی له خواردن گرتووه.
ناوبراو مانگی پووشپه‌ڕی ساڵی ١٤٠١ له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی كهرجهوه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی به‌ندیخانه‌ی “كه‌چوویی” كه‌ره‌ج كرابوو و پاش دوومانگ له لایه‌ن لقی یه‌كی دادگا ئینقلابی كهرجهوه به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژ به ڕژیم”، حوكمی ٥ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا. جێگای ئاماژه‌یه ئه‌و دایكه دادخوازه باره‌ها به بۆنه‌ی چالاكی مه‌ده‌نی و داخوازی بۆ سزادانی كوژه‌رانی كوڕه‌كه‌ی، له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانه‌وه بانگهێشت و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه و هه‌روه‌ها سه‌ره‌ڕای مانگرتنی له خواردن هێشتا له مافی په‌یوه‌ندی گرتن له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی بێبه‌ش كراوه.