کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

مانگرتن له‌ خواردنی “نازیلا مه‌عرووفیان” له‌ زیندانی ئێڤین

مانگرتن له‌ خواردنی نازیلا مه‌عرووفیان له‌ زیندانی ئێڤین 2 1

“نازیلا مه‌عرووفیان” ڕۆژنامه‌نووسی به‌ندكراوی خه‌ڵكی سه‌قز له‌ زیندانی ئێڤین، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ هه‌ڵسووكه‌وتی وه‌حشیانه‌ی به‌رپرسانی زیندان، مانی له‌ خواردن گرت.

بەپێی زانیارییەکان، “نازیلا مەعرووفیان”، زیندانی دەستبەسەركراوی خەڵكی سەقز، لە ١٠ی خەرمانانەوە لە زیندانی ئێڤین مانی لە خواردن گرتووە و لە نامەیەکدا كه‌ بۆ بەرپرسانی زیندانی ناردووه‌، خوازیاری ئازادکردنی بێ مەرج و گەڕاندنەوەی شکۆی خۆی و سزادانی ئەو مەئمورە تاوانبارانەی کە لە كاتی به‌ندكرانیدا لێیان داوە، بوو.