“مێهدی مووسه‌ویان” به‌ندكراوی ڕاگیراو له‌زیندانی شاری كورد له په‌یامێكدا ڕایگه‌یاند: له ناڕه‌زایه‌تی به بڕیاری دادگا بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی بینایی چاوێكی ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن له خواردن.
“مێهدی مووسه‌ویان” له ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی به‌فرانباری ١٣٩٦، ده‌ستبه‌سه‌ر و له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كوێربوونی مه‌ئموورێكی ڕژیم به به‌رد، حوكمی قیساسی بینایی به‌سه‌ردا سه‌پێندرا. به‌پێی زانیارییه‌كان، “مێهدی مووسه‌ویان” ئه‌بێ ١٤ ملیارد تمه‌ن وه‌كوو دییه به ئه‌و مه‌ئمووره‌ی ڕژیم په‌رداخت بكات. ناوبراو كرێكاری بیناسازییه و له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا هه‌موو دار و نه‌داری فرۆشتووه تا توانیویه یه‌ك ملیارد تمه‌ن به‌ده‌ست بێنێت. ئێستا دادگا گوشاری بۆ هێناوه تاكوو ١٣ ملیارد تمه‌نی دیكه جۆر بكات و ئه‌گه‌ر له ماوه‌یێكی دیاریكراو دا نه‌توانێت ئه‌و بڕه پاره‌یه دابین بكات ئه‌وه چاوێكی كوێر ده‌كه‌ن.