کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتن له‌ خواردنی میریووسف یوونسی له‌ زیندانی ئێڤین

مانگرتن له‌ خواردنی میریووسف یوونسی له‌ زیندانی ئێڤین 3

ئایدا یوونسی كچی به‌ندكراوی سیاسی، میریووسف یوونسی، له‌ په‌یجی تایه‌بتی خۆی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ڕایگه‌یاند كه‌ باوكی دژ به‌ هه‌ڵسووكه‌وتی به‌رپرسانی زیندانی ئێڤین مانی له‌ خواردن گرتووه‌.

میریووسف یوونسی باوكی عه‌لی یوونسی به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له‌ زیندانی ئێڤینه و به‌بێ هۆكار له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی تارانه‌وه‌ به‌ پێنج ساڵ زیدان سزا دراوه‌. چه‌ند ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر میریووسف یوونسی له‌ به‌ندی چواره‌وه‌ بۆ به‌ندی ٧ گوازرایه‌وه‌. به‌ندی ٧، به‌ندێكی قه‌ره‌باڵغ و بێ ئیمكاناته و به‌ندكراونی ئه‌و به‌نده‌ له‌ هه‌ر جۆره‌ ئیمكاناتێكی بێهداشتی و ده‌رمانی بێبه‌ش كراون. هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌و گواستنه‌وه‌، كۆمه‌ڵێك له‌ به‌ندكراوانی به‌ندی چوار ناڕه‌زایه‌تیان ده‌ربڕی، به‌ڵام گاردی ئه‌منیه‌تی زیندان هێرشی كرده‌ سه‌ریان و كۆبوونه‌وه‌كه‌ی تێك دا. به‌ وته‌ی ئایدا یوونسی، باوكی نه‌خۆشه‌ و پێویستی به‌ دره‌مان هه‌یه‌ به‌ڵام به‌رپرسانی زیندان ناوبراویان له‌ ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌ ده‌رمان بێبه‌ش كردووه‌ و گیانی له‌ مه‌ترسی دایه‌.