کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتن له‌ خواردنی “مورته‌زا په‌روین” له‌ زیندانی ئێڤین

مانگرتن له‌ خواردنی مورته‌زا په‌روین له‌ زیندانی ئێڤین 1

“مورته‌زا په‌روین” چالاكی ئازه‌ری ڕاگیراو له‌ زیندانی ئێڤین، له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ ٥ی ڕه‌شه‌مه‌وه‌ له‌ ناڕه‌‌زایه‌تی به‌ ده‌ستبه‌سه‌ركرانی خۆسه‌رانه‌ی له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ت و ناڕوونی چاره‌نووسی ده‌ستی داوه‌ته‌ مانگرتن له‌ خواردن.

به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه‌، مه‌ئموورانی ئیداره‌ی ئیتلاعات مورته‌زایان به‌ “ئیجماع و ته‌بانی دژبه‌ ئه‌منیه‌تی نه‌ته‌وه‌یی” تۆمه‌تبار كردووه‌. ئه‌و چالاكه‌ مه‌ده‌نییه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌و كه‌سانه‌وه‌ كه وه‌زاره‌تی ئیتلاعات ده‌یڵێت نییه‌ و خه‌ریكن په‌روه‌نده‌سازی بوو ده‌كه‌ن. هه‌ر به‌و بۆنه‌وه‌ چیتر وڵامی پرسیاری بازجووه‌كان ناداته‌وه‌ تا ئه‌و كاته‌ی له‌گه‌ڵ قازی په‌روه‌نده‌كه‌ ڕووبه‌ڕوو ‌بێته‌وه‌. ناوبراو هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ دژبه‌ هه‌ڵسووكه‌وتی نایاسایی مه‌ئموورانی ڕژیم ده‌ستی داوه‌ته‌ مانگرتن له‌ خواردن و تا ئه‌و كاته‌ی چاره‌نووسی ڕوون ده‌كرێته‌وه‌ درێژه‌ به‌ مانگرتن ئه‌دات.