کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

مانگرتن له‌ خواردنی موته‌لیب ئه‌حمه‌دیان له‌ زیندانی ئێڤین

مانگرتن له‌ خواردنی موته‌لیب ئه‌حمه‌دیان له‌ زیندانی ئێڤین 3

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٥ی گوڵان، موته‌لیب ئه‌حمه‌دیان، به‌ندكراوی سیاسی كوردی ڕاگیراو له‌ زیندانی ئێڤین دژ به‌ نه‌دانی مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی مانی له‌ خواردن گرت.

به‌پێی زانیارییه‌كان، موته‌لیب ئه‌حمه‌دیان پێویستی به‌ نه‌شته‌رگه‌ری خێرا هه‌یه‌ به‌ڵام دادستانی تاران له‌گه‌ڵ داخوازی مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی ئه‌و به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ دژایه‌تی ده‌كات. ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ش كۆمه‌ڵێك له‌ هاوبه‌ندییه‌كانی موته‌لیب له‌ نامه‌یه‌كدا خوازیاری پێدانی مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی به‌و به‌ندكراوه‌ ببوون به‌ڵام هێشتا ده‌زگای قه‌زایی وڵامی نامه‌كه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه‌.