ڕۆژی دووشه‌ممه ٥ی جۆزه‌ردان، مه‌هوه‌ش سه‌یداڵ به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین له ناڕه‌زایه‌تی به هه‌ڵسووكه‌وتی مه‌ئموورانی زیندان مانی له خواردن گرت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، مه‌هوه‌ش سه‌یدال له ناڕه‌زایه‌تی به بێبه‌شكرانی له ده‌رمان و په‌یوه‌ندی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی، مانی له خواردن گرتووه. مه‌هوه‌ش سه‌یدال له ڕێكه‌وتی ١٥ی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ١٤٠٣ ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ به‌ندی ژنانی زیندانی ئێڤین ڕاگوێزرا. ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه پاش دادگاییكردن به تۆمه‌تی “بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا دژ به حكوومه‌ت” به دوو ساڵ زیندانی ته‌عزیزی و ٥٦ ملیۆن تمه‌ن جه‌ریمه‌ی ماڵی مه‌حكووم كرا.