به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، محه‌ممه‌د داوه‌ری چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی پارێزگای فارس، ماوه‌ی پێنج ڕۆژه له ناڕه‌زایه‌تی به ڕاگوێزرانی بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی مانی له خواردن گرتووه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، ڕۆژی شه‌ممه ١٩ی جۆزه‌ردان، محه‌ممه‌د داوه‌ری به بیانووی ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له ئاست هه‌ڵسووكه‌وتی به‌رپرسانی زیندانی عادل ئابادی شیراز، بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی ڕاگوێزرابوو. پاش گواستنه‌وه‌ی ئه‌و چالاكه كرێكارییه بۆ ژووری تاكه‌كه‌سی، ناوبراو ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن له خواردن و دۆخی ته‌ندرووستی ناجێگیره.