کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

مانگرتن له‌ خواردنی مامۆستا محه‌ممه‌د خزرنژاد له‌ زیندانی ورمێ

مانگرتن له‌ خواردنی مامۆستا محه‌ممه‌د خزرنژاد له‌ زیندانی ورمێ 1

مامۆستا محه‌ممه‌د خزرنژاد، پاش ٢٢ مانگ به‌ندكران، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ سه‌پاندنی سزای قورسی زیندان به‌سه‌ری دا، له‌ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ ٢١ی خه‌رمانانه‌وه‌ مانی له‌ خواردن گرتووه‌.

مامۆستا محه‌ممه‌د خزرنژاد ماوه‌ی ٢٢ مانگه‌ له‌ به‌ندیخانه‌ی ورمێ زیندانی كراوه‌ و له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ سه‌پاندنی سزای قورسی ٤١ ساڵ زیندان به‌سه‌ری دا مانی له‌ خواردن گرتووه‌. ئه‌و مامۆستا ئایینه‌ له‌ سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا پشتیوانی له‌ خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری سه‌ر شه‌قام كرد و له‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كان دا به‌شداری چالاكانه‌ی بوو. به‌و بۆنه‌وه‌ چه‌ند جار ده‌ستبه‌سه‌ر و دادگایی كرا و له‌ كۆتایی دا سزای قورسی زیندان به‌ سه‌ریدا سه‌پێندرا.