ڕۆژی هه‌ینی ١٦ی مانگی به‌فرانبار، “ئه‌رژه‌نگ مورته‌زه‌وی” هاوڕێ له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌ندكراوی دیكه له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌پاندنی حوكمی ئێعدام به‌سه‌ر چه‌ند به‌ندكراوی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م دوایانه‌دا، مانیان له خواردن گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “ئه‌رژه‌نگ مورته‌زه‌وی” خوێندكاری كۆمپیۆتێری زانكۆی خواره‌زمی كه‌ره‌ج و له به‌رواری ٢٣ی ڕه‌زبه‌ری ئه‌مساڵدا له‌به‌رده‌م زانكۆ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا، ناوبراو هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له به‌ندكراوانی دیكه‌ی زیندانی كه‌ره‌ج له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌پاندنی حوكمی ئێعدام به‌سه‌ر چه‌ند ده‌ستبه‌سه‌ركراوی ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی پاش گیانبه‌ختكردنی “مه‌هسا ئه‌مینی”، مانیان له‌خواردن گرتووه.