ڕۆژی چۆارشه‌ممه ١٥ی خه‌رمانان، “كه‌یوان ڕێشوازاده” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ورمێ، له ناڕه‌زایه‌تی به‌هۆی ناجێگیربوونی دۆخی ته‌ندرووستی و نه‌بوونی ئیمكاناتی ده‌رمانی و بێهداشتی مانی له خواردن گرت.
به‌پێی هه‌واڵه‌كان، ” كه‌یوان ڕێشوازاده” له ئاست دۆخی خراپێ به‌ندكراوانی زیندانی ورمێ، نه‌بوونی ئیمكاناتی ده‌رمانی و بێهداشتی و هه‌ڵسووكه‌وتی وه‌حشیانه‌ی هێزه ئه‌منیه‌كانی زیندان، مانی له خواردن گرتووه و به‌رپرسانی به‌ندیخانه ئه‌و به‌ندكراوه‌یان بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی گواستۆته‌وه.