فه‌ریبا حسێنی، ددانپزیشكی ته‌مه‌ن ٣٦ ساڵ كه له ڕۆژی ٣١ی جۆزه‌ردانی ئه‌مساڵه‌وه به شێوه‌ی نایاسایی له به‌ندیخانه‌ی شیراز زیندانی كراوه، دژ به ناڕوونی چاره‌نووسی ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن و دۆخی ته‌ندرووستی پاش ١٣ ڕۆژ مانگرتن ناجێگیره.
به‌پێی زانیارییه‌كان، فه‌ریبا حسێنی به بیانووی نووسینی دروشم دژ به حكوومه‌ت له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای شیرازه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش لێپرسینه‌وه بۆ زیندانی عادل ئاباد ڕاگوێزراوه. ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه له‌لایه‌ن ئیتلاعاتی سپای پاسدارانه‌وه به “ته‌بلیغ دژی نیزام” تۆمه‌تبار كراوه به‌ڵام هێشتا دادگایی نه‌كراوه. به وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، قازی په‌روه‌نده سه‌ره‌تا داوای بارمته‌ی ٤٠٠ ملیۆن تمه‌نی بۆ ئازادی ئه‌و به‌ندكراوه كردووه، به‌ڵام پاش جۆركردنی بارمه‌ته‌كه له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ی فه‌ریبا حسێنی، له‌ناكاودا ڕێژه‌ی وه‌سیقه بۆ دوو ملیارد تمه‌ن زیادی كردووه و ئێستا چاره‌نووسی ئه‌و به‌ندكراوه به ناڕوونی ماوه‌ته‌وه.