ڕۆژی دووشه‌ممه ١١ی پووشپه‌ڕ، “عاتفه ڕه‌نگڕیز” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی شاهڕوود له ناڕه‌زایه‌تی به هه‌ڵسووكه‌وتی دژه ئینسانی مه‌ئموورانی ڕژیم مانی له خواردن گرت.
“عاتفه ڕه‌نگڕیز” ڕۆژی شه‌ممه ٩ی پووشپه‌ڕ، پاش به‌نگهێشت بۆ لقی یه‌كی دادسه‌رای گشتی و ئینقلابی دامغان ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی شاهڕوود گوازرایه‌وه. ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به “پێكهێنانی گرووپ بۆ تێكدانی ئه‌منیه‌تی وڵات” تۆمه‌تبار كراوه. سه‌پاندنی تۆمه‌تی ناڕه‌وا به‌سه‌ر ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه له حاڵێكدایه كه ساڵی ڕابردووش له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی دامغانه‌وه جه‌ریمه‌ی ماڵی كرابوو.