شیلان میرزایی چالاكی مافی مرۆڤی دانیشتووی توركیا مه‌ترسی دیپۆركردنهوهی له سه‌ره و به‌و بۆنه‌وه مانی له خواردن گرتووه.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ماوه‌ی ڕاگرتنی حوكمی دیپۆرتكردنه‌وه‌ی شیلان میرزایی له ڕێكه‌وتی ٢٣ی ئۆكتۆبه‌ری ٢٠٢٤ به‌سه‌ر چووه و پۆلیسی توركیا به نیاز دیپۆرتی كۆماری ئیسلامی بكاته‌وه. ئه‌و چالاكه‌ی مافی مرۆڤه له‌لایه‌ن وڵاتی كاناداوه مافی په‌نابه‌رێتی سیاسی پێ دراوه، به‌ڵام به هۆكارێكی نادیار باڵوێزخانه‌ی كانادا له ئیستانبوول به‌ڵگه‌ی چوونه‌ده‌ره‌وه له توركیای بۆ واژۆ ناكات و ئه‌گه‌ری هه‌یه دیپۆرتی ئێران بكرێته‌وه. شیلان میرزایی له په‌یامێكدا ڕایگه‌یاندووه كه دژبه ئێعدامی به‌ندكراوان و نه‌بوونی ئه‌منیه‌ت بۆ چالاكانی سیاسی ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن له خورادنی.