کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستان

مانگرتن له‌ خواردنی “شاكر بێهرووز” له‌ زیندانی ورمێ

“شاكر بێهرووز” به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له‌ زیندانی ورمێ، له‌ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٢٦ی خاكه‌لێوه‌، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ بیلاته‌كلیف بوون مانی له‌ خواردن گرتووه‌.

“شاكر بێهرووز” ساڵی ٩٧ی هه‌تاوی په‌یوه‌ست به‌ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم بوو، به‌ڵام پاش چه‌ند مانگ به‌ وه‌رگرتنی ئه‌مان نامه‌ گه‌ڕاوه‌ ئێران. ناوبراو ١٠ی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ٩٧ ده‌ستبه‌سه‌ر و له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی ورمێ به‌ كوشتنی پاسدارێك تۆمه‌تبار كرا. ئه‌و چالاكه‌ سیاسیه‌ ساڵی ٩٩ له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی “به‌غی” به‌ ئێعدام مه‌حكووم كرا، به‌ڵام پاش وه‌رگرتنی ڕه‌زایه‌ت نامه‌ له‌ بنه‌ماڵه‌ی كوژراوه‌كه‌، حوكمه‌كه‌ی بۆ ١٠ ساڵ گۆڕدرا و دواتر كه‌وته‌ به‌ر لێبۆردنی گشتی و سزاكه‌ی بۆ پێنج ساڵ كه‌م كرایه‌وه‌. “شاكر بێهرووز” له‌لایه‌ن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی ورمێ له‌ په‌روه‌نده‌یه‌كی دیكه‌دا به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامه‌تی له‌ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم به‌ پێنج ساڵ زیندان مه‌حكووم كراوه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

ونبوونی زیاتر له ٤٧ هه‌زار منداڵی په‌نابه‌ر له‌ ساڵی ٢٠٢١وه له‌ یه‌كێتی ئورووپا

-

خۆپێشاندانی كرێكارانی هۆتێل له‌ ١٨ شاری ئه‌مریكا

-

دروشم نووسینی كۆمیته‌ی قوتابیانی ئێران بۆ پشتیوانی له‌ تووماج ساڵحی

-

كۆبوونه‌وه‌ی خانه‌نشینكراوانی مازه‌نده‌ران له‌ شاری ساری

-

درێژه‌ی مانگرتنی زێڕ فرۆشان له‌ چه‌ند شاری ئێران

-

بێبه‌ری كردنی شه‌ش خوێندكاری زانكۆی ڕازی له‌ پڕۆسه‌ی خوێندن

-