ئارمین خودامورادی، حێكمه‌ت سه‌عیدی و كامران ڕسووڵی له ناڕه‌زایه‌تی به ناڕوونی چاره‌نووسیان ده‌ستیان داوه‌ته مانگرتن له خواردن و دۆخی ته‌ندرووستیان ناجێگیره.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئارمین خوادامورادی و حێكمه‌ت سه‌عیدی خه‌ڵكی شاری سنه‌ن و كامران ڕه‌سووڵی خه‌ڵكی شاری بانه‌یه و هه‌ر سێكیان دژ به ناڕوونی چاره‌نووسیان له گرتووخانه‌ی ئیتلاعات مانیان له خواردن گرتووه. شایانی باسه كه ئه‌و سێ شارومه‌نده له ڕێكه‌وتی ٢٦ی گوڵانی ئه‌مساڵ به بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ گرتووخانه‌ی شارامفه‌ری سنه ڕاگوێزرابوون.