“سۆران شه‌ریفی” زیندانی سیاسی خه‌ڵكی بۆكان له ناڕه‌زایه‌تی به دژایه‌تیكردنی دادستانی و ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره له‌گه‌ڵ پێدانی مهرهخهسهی، ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن له خواردن.
به‌پێی زانیارییه‌كان، “سۆران شه‌ریفی” نه‌خۆشی دیسكی كه‌مه‌ری هه‌یه و له ڕۆژی سێشه‌ممه‌وه له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی، مانی له خواردن گرتووه. ڕۆژی دووشه‌ممه ٤ی جۆزه‌ردانی ١٤٠٠، “سۆران شه‌ریفی” به‌بێ به‌ڵگه‌ی قه‌زایی ده‌ستبه‌سه‌ر و دواتر له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به تۆمه‌ته‌كانی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له حیزبه نه‌یاره‌كانی ڕژیم” و “چالاكی ته‌بلیغی دژبه نیزام” به ٧ ساڵ زیندان مه‌حكووم كرا. به‌پێی یاسای بنه‌ڕه‌تی زۆرترین سزا واته پێنج ساڵ به‌ندكرانی بۆ جێبه‌جێكرا و ٢٠ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٠ ڕه‌وانه‌ی زیندانی بۆكان كرا.