زیاتر له ٧٠٠ پزیشك و په‌ره‌ستاری ئیتالیایی له ئه‌یاله‌تی تووسكانا، له ناڕه‌زایه‌تی به ژینۆسایدی خه‌ڵكی غه‌زه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌تی ئیسڕائیل مانیان له خواردن گرتووه.
به وته‌ی به‌رپرسانی بێهداشت و ده‌رمانی غه‌زه، سه‌ربازانی ئیسڕائیلی له كاتی دابه‌شكردنی یارمه‌تی مه‌رۆییدا به‌زه‌ییان به ئاواره‌كانی غه‌زه نه‌هاتووه و له دوو شه‌وی ڕابردوودا، ٤٦ فه‌له‌ستینی له هێرشه‌كانی ئیسڕائیلدا گیانیان به‌خت كردووه. هاوكات گوشاری كۆمه‌ڵگای جیهانی بۆ سه‌ر ئیسڕائیل زیادی كردووه و ١٥ وڵاتی جیهان به ده‌سپێشخه‌ری فه‌ڕانسه و عه‌ره‌بستان فه‌له‌ستینیان به فه‌رمی وه‌كوو وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ ناساندووه و خوازیاری كۆتایی هێنان به شه‌ڕ، چه‌كدانانی حه‌ماس و ڕاده‌ستكردنی كه‌رتی غه‌زه به خۆبه‌ڕێوبه‌رایه‌تی كه‌رانه‌ی باخته‌ری به سه‌رۆكایه‌تی مه‌حموود عه‌باس بوون.