ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، دوو چالاكی مه‌ده‌نی به‌ندكرراوی خه‌ڵكی شاره‌كانی دیولان و كرماشان له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خۆپێشانده‌ران و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی سه‌دان كه‌س مانیان له خواردن گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و دوو چالاكه مه‌ده‌نییه له ناڕه‌زایه‌تی به سه‌ركوتی خوێناوی خۆپێشانده‌ران و ده‌ستبه‌سه‌ركرانی سه‌دان كه‌س، مانیان له خواردن گرتووه و ده‌ڵێن: تا ئه‌و كاته‌ی به‌ندكراوان به بێ شه‌رت و مه‌رج ئازاد نه‌كرێن، مانگرتنه‌كه‌یان ناشكێنن.