ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢٨ی خاكه‌لێوه، داوود حه‌دادی نیا، به‌ندكراوی خه‌ڵكی شارستانی به‌همه‌یی، له ناڕه‌زایه‌تی به درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌ی به‌ندكران و ناڕوونی په‌روه‌نده‌كه‌ی ده‌ستی دایه مانگرتن.
داوود حه‌دادی نیا له ڕێكه‌وتی ٢٨ی به‌فرانباری ١٤٠٣ و پاش گه‌ڕانه‌وه بۆ ئێران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. ناوبراو مانگی سه‌رماوه‌زی ساڵی ڕابردوو به تۆمه‌تی “ته‌بلیغ دژی نیزام” به شه‌ش مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا. مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ١٤٠٢ی هه‌تاویش ئه‌و چالاكه مه‌ده‌نییه له‌لایه‌ن لقی ٢ی دادگای ئینقلابی شارستانی لیكه‌ك به تۆمه‌تی “بڵاوكردنی پڕۆپاگه‌ندا دژ به كۆماری ئیسلامی” به سێ مانگ و یه‌ك ڕۆژ زیندان سزا درابوو.