ڕۆژی دووشه‌ممه ٨ی ڕێبه‌ندان، خه‌شایار سفیدی، به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ئێڤین دژ به گواستنه‌وه‌ی مێهدی حه‌سه‌نی و بێهرووز ئێحسانی بۆ زیندانی قزلحه‌سار و ئه‌گه‌ری له‌سێداره‌دانیان، مانی له خواردن گرت.
به پێی زانیارییه‌كان، هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی مانگرتنی خه‌شایار سفیدی، به‌ندكراوانی سیاسی ڕاگیراو له به‌ندی چواری زیندانی ئێڤین، دژ به كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كردووه‌ته‌وه و خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌ه‌وی حوكمی ئێعدامی مێهدی حه‌سه‌نی و بێهرووز ئێحسانی بوون. شایانی باسه كه ئه‌و دوو به‌ندكراوه ڕه‌وانه‌ی به‌شی ئه‌منیه‌تی زیندانی قزلحه‌سار كه شوێنی ڕاگرتنی به‌ندكراوانی مه‌حكووم به ئێعدامه كراون و ئه‌گه‌ری هه‌یه به نهێنی له سێداره بدرێن.