حه‌مزه ده‌روێش به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی لاكانی ڕه‌شت، له ناڕه‌زایه‌تی به ڕاگوێزرانی بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی مانی له خورادن گرتووه.
حه‌مزه ده‌روێش له زیندانه‌وه نامه‌ی بۆ ڕاپۆرتێری تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ناردبوو، هه‌ر به‌و بۆنه‌وه ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢١ی سه‌رماوه‌ز بۆ به‌ندی تاكه‌كه‌سی گوازرایه‌وه. ناوبراو له ناڕه‌زایه‌تی به هه‌ڵسووكه‌وتی نامرۆڤانه‌ی مه‌ئموورانی حكوومه‌ت مانی له خواردن گرتووه و له وڵامدا، به‌رپرسانی زیندانی لاكانی ڕه‌شت ئه‌و به‌ندكراوه‌یان له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمان بێبه‌ش كردووه.