جه‌واد محه‌ممه‌دی فه‌رد، به‌ندكراوی سیاسی ڕاگیراو له زیندانی ورمێ، له ناڕه‌زایه‌تی به بێبه‌ری كردنی له ده‌رمان مانی له خواردن گرتووه.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، جه‌واد محه‌ممه‌دی فه‌رد تووشی خوێنبه‌ربوونی مه‌عده بووه و ده‌رمانگای زیندان ئاندۆسكۆپیان بۆ نووسیوه، به‌ڵام به‌رپرسانی زیندانی ورمێ ئه‌و به‌ندكراوه‌یان له ده‌ستڕاگه‌یشتن به ده‌رمانی پێویست و مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی بێبه‌ش كردووه. پزیشكان به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی زیندانیان وتووه كه ئه‌گه‌ری تووشبوونی ئه‌و به‌ندكراوه به شێرپه‌نجه‌ی مه‌عده زووره و ئه‌بێ به زوورترین كات چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌ر بگرێت، به‌ڵام دادستانی ورمێ بایه‌خی به ته‌ندرووستی ناوبراو نه‌داوه. جه‌واد محه‌ممه‌دی فه‌رد له ناڕه‌زایه‌تی به نه‌دانی مه‌ره‌خه‌سی ده‌رمانی مانی له خواردن گرتووه و گیانی له مه‌ترسی دایه.