“ناسر ڕەزایی” به‌ندكراوی خەڵکی ئابدانان کە لە سەردەمی شۆڕشی “ژینا” ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، له ناڕه‌زایه‌تی به هه‌ڵسووكه‌وتی دڕندانه‌ی هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی زیندان و ناڕوونی چاره‌نووسی، ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن له خواردن.
به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، “ناسر ڕه‌زایی” لەلایەن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتەوە بە سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه كراوه، بەجۆرێک کە بڕبڕەی پشتی شکاوە و زیانێکی زۆر بە سێ مۆرەی پشتی گه‌یشتووه. ناوبراو ڕۆژی ١٩ی جۆزەردانی ئه‌مساڵ بە هۆی مانگرتن لە خواردن، بۆ به‌ندی تاکەکەسی گرتووخانه‌ی ئیتلاعاتی ئیلام گوازرایەوە. ڕۆژی ٢٤ی جۆزەردان “ناسر” بۆ زیندانی گشتی ڕاگوێزرا و سەرەڕای تێکچوونی باری جەستەیی، لێوەکانی دووری و به‌رپرسانی زیندان تا به ئه‌مڕۆ له به‌دواداچوونی دۆسیه‌كه‌ی خۆ ده‌بوێرن.
