به پێی ڕاپۆرتی كۆمه‌ڵه‌ی مافی مرۆڤی كوردستان، به‌ندكراوێكی خه‌ڵكی سه‌ڵماس به‌ناوی “سابیر عیبادی” كه له‌زیندانی ئه‌و شاره‌دایه له‌ناڕه‌زایه‌تی به پشتگوێخستنی مافی مه‌ره‌خه‌سییه‌كه‌ی مانی له‌خواردن گرتووه.
به پێی زانیاریه‌كان، له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا خزمێكی نزیكی “سابیر عیبادی” ماڵئاوایی له ژیانكردبوو و ئه‌و به‌ندكراوه خوازیاری پێدانی مه‌ره‌خه‌سی بۆ به‌شداریكردن له ڕێوڕه‌سمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی خزمه‌كه‌یان بوو به‌ڵام له‌لایه‌ن به‌رپرسانی زیندانی سه‌ڵماسه‌وه ڕێگری لێكرا و “سابیر” بۆماوه‌یه‌كی نادیار لێوه‌كانی دووریوه و مانی له‌خواردن گرتووه.