زیندانییه‌كی تاوانه ماڵییه‌كان به‌ناوی “سیراج بایه‌زیدی” خه‌ڵكی شاری سنه، له‌ناڕه‌زایه‌تی به ده‌ستبه‌سه‌ركرانی نایاسایی و شێوه‌ی هه‌ڵسووكه‌وتی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم، له ڕۆژی دووشه‌ممه 6ی مانگی پووشپه‌ڕه‌وه مانی له خواردن گرتووه.
به پێی زانیارییه‌كان، “سیراج بایهزیردی” له‌ناڕه‌زایه‌تی به توندووتیژی هێزه ئینتزامییه‌كان له‌كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانیدا و هه‌روه‌ها په‌روه‌نده‌سازی ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم به بڕیاری فه‌رمانده‌ی بنه‌كه‌ی سه‌ربازی “حه‌سه‌ن ئاوا”ی سنه، ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن. به‌وته‌ی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هاووڵاتییه، هه‌موو ڕێكارێكی یاساییان بۆ ئازادی ڕۆڵه‌كه‌یان ئه‌نجامداوه، به‌ڵام قازی په‌روه‌نده و فه‌رمانده‌ی بنكه‌ی سه‌ربازی “حه‌سه‌ن ئاوا” له‌گه‌ڵ ئازادی “سیراج” دژایه‌تی ده‌كه‌ن.