ڕۆژی شه‌ممه ٣٠ی پووشپه‌ڕ، به‌ندكراوێكی ژنی ڕاگیراو له زیندانی وه‌كیل ئابادی مه‌شهه‌د، له ناڕه‌زایه‌تی به ئه‌شكه‌نجه‌ی وه‌حشیانه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم مانی له خواردن گرت.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، ئه‌و به‌ندكراوه ژنه كه ناسناوی ئاشكرا نه‌كراوه و دایكی چوار منداڵه، پاش ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی له ئاست مه‌سكه‌نی مێری گوڵبه‌هار كه سه‌ر به ئاستانی قودسی ڕه‌زه‌ویه، ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی زیندانی وه‌كیل ئاباد كراوه. ئه‌و زیندانیه له ماوه‌ی به‌ندكران له به‌ندی تاكه‌كه‌سی دا به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه‌ی جه‌سته‌ی و ده‌روونی دراوه و له چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ منداڵه‌كانی بێبه‌ش بووه.