به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ندكراوێكی مه‌حكووم به ئێعدامی خه‌ڵكی بێجاڕ به‌ناوی “محه‌ممه‌د مێهدی كه‌ره‌می” له ناڕه‌زایه‌تی به پشتڕاستكردنه‌وه‌ی حوكمه‌كه‌ی له‌لایه‌ن دیوانی باڵای وڵاته‌وه مانی له خواردن گرتووه.
به‌وته‌ی پارێزه‌ی ئه‌و به‌ندكراوه، “محه‌ممه‌د مێهدی” له‌كاتی ده‌ستبه‌سه‌ركرانیدا به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه دراوه و له ده‌ستپێڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی خۆی بێبه‌ش كراوه و پارێزه‌ره تهسخیریهكهشی له هیچ قۆناغێكی دادڕه‌سیدا ده‌سڕه‌سی به په‌روه‌نده‌كه‌ی نه‌بووه و كاتێك حوكمه‌كه‌ی له‌لایه‌ن دیوانی باڵای وڵاته‌وه پشتڕاست كراوه‌ته‌وه مانی له خواردن ده‌ستپێكردووه. جێگای ئاماژه‌یه كه له‌كاتی به‌ڕێوه‌چوونی چله‌ی “حه‌دیس نه‌جه‌فی” له شاری كه‌ره‌ج، ١٦ كه‌س به تۆمه‌تی كوشتنی به‌سیجیه‌ك به‌ناوی “ڕوحۆڵڵا عه‌جه‌میان” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركران كه دوو كه‌سیان به‌ناوی “محه‌ممه‌د مێهدی كه‌ره‌می” و “محه‌ممه‌د حسێنی” حوكمی سێداره‌یان بۆ ده‌رچووه و حوكمه‌كه‌یان له‌لایه‌ن دیوانی باڵای ئێرانه‌وه پشتڕاست كراوه‌ته‌وه و ئه‌گه‌ری جێبه‌جێكرانی حوكمه‌كه‌یان له داهاتوویه‌كی نزیكدا هه‌یه.