کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

مانگرتن له‌ خواردنی به‌ندكراوێكی شۆڕشی ژینا له‌ زیندانی بۆكان

مانگرتن له‌ خواردنی به‌ندكراوێكی شۆڕشی ژینا له‌ زیندانی بۆكان 1

هه‌ورام مێهرنه‌وایی، به‌ندكراوی شۆڕشی ژینا له‌ زیندانی بۆكان، له‌ ناڕه‌زایه‌تی به‌ ڕه‌دكردنه‌وه‌ی داوای ئازادكردنی به‌ مه‌رج مانی له‌ خواردن گرتووه‌.

هه‌ورام مێهرنه‌وایی له‌ ڕێكه‌وتی ١١ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠١، له‌لایه‌ن هێزه‌كانی حكوومه‌ته‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر و مانگی ڕه‌شه‌مه‌ی هه‌مان ساڵ به‌ تۆمه‌تی “هاوكاری له‌گه‌ڵ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” به‌ ٥٤ مانگ زیندانی ته‌عزیزی مه‌حكووم كرا. ناوبراو پاش ٢٧ مانگ به‌ندكران دژ به‌ ڕه‌دكردنه‌وه‌ی خواستی ئازادكردنی به‌ مه‌رج مانی له‌ خواردن گرتووه‌.