به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌ندكراوێكی سیاسی زیندانی ته‌ورێز به‌ناوی “وه‌حید حه‌سه‌نپور” له ناڕه‌زایه‌تی به ناڕوونی په‌روه‌نده و چاره‌نووسی، مانی له خواردن گرتووه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “وه‌حید حه‌سه‌نپور” ساڵی ڕابردوو و له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا” له‌لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو. ناوبراو ماوه‌ی ٩ مانگه له زیندان ڕاگیراوه و له ڕۆژی ٢٨ی گوڵانه‌وه به بۆنه‌ی ناڕوونی چاره‌نووسی ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن له خواردن و ئێستا گیانی له مه‌ترسی جیددی دایه.