ڕۆژی هه‌ینی ٢٧ی پووشپه‌ڕ، به‌ندكراوانی زیندانی فه‌شافوویه دژ به ده‌ستدرێژی مه‌ئموورانی ڕژیم بۆ سه‌ر ژنان و كچانی سه‌ردانكه‌ر مانیان له خواردن گرت.
به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی پووشپه‌ڕ، هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی زیندانی فه‌شافوویه له كاتی پشكنینی بنه‌ماڵه‌ی به‌ندكراوان، ژنان و كچانیان به ته‌واوی ڕووت كردووه‌ته‌وه و ئه‌و هه‌ڵسووكه‌وته ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی بنه‌ماڵه‌كان و به‌ندكراوانی به‌دوای خۆیدا هێناوه. له به‌رانبه‌ر ئه‌و پێشێلكارییه‌دا به‌ندكراوانی زیندانی فه‌شافوویه مانیان له خواردن گرتووه و خوازیاری محاكمه‌ی تاوانباران بوون.