به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، “ئارمیتا پاویر” چالاكی خوێندكاری زانكۆی مه‌ده‌نی ته‌ورێز، بۆ جارێكی دیكه دژبه ناڕوونی چاره‌نووسی ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن له خواردن.
“ئارمیتا پاویر” خوێندكاری بواری ژیانی سلوولی له زانكۆی مه‌ده‌نی ته‌ورێزه و له ڕۆژی هه‌ینی ١٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ره‌وه، دژبه هه‌ڵسووكه‌وتی وه‌حشیانه‌ی به‌رپرسانی زیندان و ناڕوونی چاره‌نووسی ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن. ناوبراو پێشتر و له ڕه‌وتی شۆڕشی ژینا، ده‌ستبه‌سه‌ر و به مه‌به‌ستی ته‌وبه‌كردن و دانپێدانانی زۆره‌ملێ به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه و ئازار درا.