“ئارمیتا پاویر” خوێندكاری بواری ژیانی سلوولی له زانكۆی مه‌ده‌نی ئازه‌ربایجان كه ماوه‌ی یه‌ك مانگه ده‌ستبه‌سه‌ركراوه، ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٣٠ی ڕه‌زبه‌ر ڕایگه‌یاند كه له ناڕه‌زایه‌تی به گوشاری ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كان، ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن له‌خواردن.
به‌پێی ڕاپۆرتی شۆرای سنفی خوێندكارانی زانكۆی ئێران، “ئارمیتا پاویر” له چالاكانی خوێندكاری به‌ندكراو له ڕه‌وتی شۆڕشی “ژینا”، له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌یدا ڕایگه‌یاندووه كه له‌لایه‌ن ناونده ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه خراوه‌ته ژێر گوشار بۆ ئه‌وه‌ی به‌ڵێننامه واژۆ بكات، به‌ڵام ناوبراو قبووڵی نه‌كردووه و له ناڕه‌زایه‌تی به گوشار و هه‌ڕه‌شه‌ی ناوه‌نده ئه‌منیه‌تیه‌كانی حكوومه‌ت، هه‌روه‌ها دژایه‌تیكردن له‌گه‌ڵ ئازادكردنی به دانانی وه‌سیقه، ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن.
