کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

مانگرتن له‌ خواردنی چالاكێكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی كرماشان له‌ زیندانی قه‌رچه‌كی وه‌رامین

اعتصاب غذای سهیلا حجاب در زندان قرچک ورامین4

اعتصاب غذای سهیلا حجاب در زندان قرچک ورامین4

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، سوهەیلا حیجاب، پارێزەر و چالاکی مەدەنی خەڵکی کرماشان لە ڕۆژی سێشممە ٢٧ی جۆزەردانه‌وه‌، لە بەندی قەرەنتینەی زیندانی قەرچەکی وەرامین مانی لە خواردن گرتووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییه‌ بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە دۆخی نالەباری شوێنی ڕاگیرانی و گوشاری ناوەندە ئەمنییەکان بۆ سەر بنەماڵەکەی مانی لە خواردن گرتووە و داوای کردووە کە بیگوازنەوە بۆ زیندانی ئێڤینی تاران.  شایانی باسه‌، ناوبراو بە چەندین تۆمەتی وەک “پڕووپاگەندە دژی نیزام”، “كۆبوونه‌وه‌ی نایاسایی”، “تێکدانی بیروڕای گشتی”،”پێكهێنانی گرووپ بۆ داکۆکی كردن لە مافی ژنان” و “داوای بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم و گۆڕینی یاسای بنەڕەتیی ئیران” سەرجەم حوکمی ١٨ ساڵ زیندانی بە سەردا سەپێندراوە. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، سوهەیلا حیجاب له‌ ڕێكه‌وتی ١٦ی جۆزه‌ردانی ساڵی ڕابردوو لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەر و دوای ٨ مانگ بەندکران له‌ ڕێکەوتی ٢٤ی ڕەشەممەدا، بە دانانی بارمتەی سێ میلیارد تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.