ڕۆژی چهارشهممه ١٢ی جۆزه‌ردان، چالاكی مه‌ده‌نی و خوێندكاری خه‌ركی مه‌ریوان به ناوی گڤییان محه‌ممه‌دی”، له گرتووخانه‌ی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ورمێ بۆ زیندانی ناوه‌ندی ئه‌و شاره ڕاگوێزرا و ناوبراو له ناڕه‌زایه‌تی به دڕێژه دان به ماوه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كرانی، ده‌ستی داوه‌ته مانگرتن.
به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی ١٠ی مانگی گوڵان، ئه‌م چالاكه مه‌ده‌نی و خوێندكارییه له‌گه‌ڵ هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر بنهكاڵهكهی، ده‌ستبه‌سه‌ر كرا. “ڤییان محه‌ممه‌دی” سه‌ره‌تا بۆ لێپرسینه‌وه ڕاگوێزرا بۆ گرتووخانه‌ی ئێوین و دوای كوتایی لێپرسینه‌وه گوازراوه‌ته‌و بۆ گرتووخانه‌ی ئیتلاعات له شاری ورمێ. جێی ئاماژه‌یه كه تا كاتی بڵاو كردنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌واڵه هیچ زانییارییهك له‌سه‌ر هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كردنی ناوبراو له‌به‌رده‌ستا نییه.