کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

مانگرتن له‌ خواردنی پێنج به‌ندكراو له‌ زیندانی ورمێ

مانگرتن له‌ خواردنی پێنج به‌ندكراو له‌ زیندانی ورمێ1

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، پێنج به‌ندكراو له‌ زیندانی ناوه‌ندی ورمێ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ “پێنەدانی پارەی حەقدەستیان” دەستان داوەتە مانگرتن له‌ خواردن.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، پێنج به‌ندكراو بە ناوەکانی “هوشیار مامەند” خەڵکی گوندی “دزەی مەرگەوەڕ”، فەیسەڵ گرکاکۆر” خەڵکی شارەکی ئەلواجی ورمێ، “ئیبراهیم سەلیمی” خەڵکی گوندی “ئەورسە” لە ناوچەی مەرگەوەڕ، “ڕەشید” خەڵکی گوندی “دەزگر” لە ناوچەی مەرگەوەڕ و “ڕەحمان” کە لە ئاشپەزخانەی زیندانی ورمێ خەریکی کار بوون، دەستیان داوەتە مانگرتن. شایانی باسه‌، هۆکاری پێنەدانی حەقدەستی ئەو پێنج به‌ندكراوه‌ “کەمیی بودجەی زیندان، کەم‌وکوڕی لە بەشی ماڵی و دۆخی خراپی ئابووری” ڕاگه‌یه‌ندراوه‌.