ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی پێترۆشیمی ماروون كه له سایتی ٢ی ناوچه‌ی تایبه‌تی ئابووری پێترۆشیمی به‌ندر خومه‌ینی كار ده‌كه‌ن، له ناڕه‌زایه‌تیی به نابه‌رابه‌ر له بڵاوكردنه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاری گشتیی و كۆمه‌ڵایه‌تیی له‌ناو كرێكاراندا، له چوون بۆ سێلف سرویس خۆیان بوارد.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی پێترۆشیمی ماروون ڕایانگه‌یاندووه كه له ماوه‌ی حه‌فته‌ی ڕابردوودا، ژماره‌یه‌ك له كرێكارانی ناڕازیی له لایه‌ن حه‌راسه‌تی ئه‌م شیركه‌ته‌وه بانگ كراون و هه‌ڕه‌شه‌یان لێ كراوه. هه‌روه‌ها ڕاشیانگه‌یاندووه كه ژماره‌یه‌ك له كرێكاران له‌سه‌ر كاره‌كانیان وه‌لانراون و بیلاته‌كلیفن.