شه‌ش كه‌س له به‌ندكراوانی به‌ندی چواری زیندانی ئێوین ڕۆژی دووشه‌ممه ٢٤ی مانگی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تیی به ڕه‌وتی پێڕاگه‌یشتنی نادادپه‌روه‌رانه و بارودۆخی ناله‌باری زیندان ده‌ستیاندایه مانگرتن له خواردن.
“حسێن سه‌رله‌ك”، “مۆرتێزا نه‌زه‌ری سهدههی”، “مۆحسین ئه‌مین پوور”، “ڕه‌زا بازئازاده”، “بێهرووز زار‌ع” و “ڕه‌زا محه‌ممه‌د حسێنی”، له‌ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یانییه‌ك وێڕای ڕاگه‌یاندنی ده‌ستپێكی مانگرتن له خواردنه‌كه‌یان، داوایان كردووه كه ئه‌سڵی مادده‌ی جیاكردنه‌وه‌ی تاوانه‌كان، پێڕاگه‌یشتنی دادپه‌روه‌رانه، مافی به‌هره‌مه‌ند بوون له پارێزه‌ر، قه‌بووڵ كردنی ئازادی مه‌رجداری به‌ندكراوانی سیاسیی و پێڕاگه‌یشتن به كێشه‌ی خواردن و جیره‌ی غه‌زایی به‌ندكراوان جێبه‌جێ بكرێت.