کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

مانگرتن له‌ خواردنی دوو به‌ندكراوی سیاسی له‌ زیندانی ورمێ

اعتصاب غذای دو زندانی سیاسی در زندان ارومیه

اعتصاب غذای دو زندانی سیاسی در زندان ارومیه

“ئیبراهیم سدیق هه‌مه‌دانی” و كوڕه‌كه‌ی واته‌ “سالار سدیق هه‌مه‌دانی” دوو به‌ندكراوی سیاسی له‌ زیندانی ورمێ، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ جێبه‌جێ نه‌كرانی به‌ڵێنه‌كانی به‌رپرسانی زیندان سه‌باره‌ت به‌ پێدانی مه‌ره‌خه‌سی و پێڕاگه‌یشتنی پزیشكی، له‌ ڕۆژی شه‌ممه‌ ١٣ی مانگی گوڵانه‌وه‌ مانیان له‌ خواردن گرتووه‌.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌ن ئه‌م دوو به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ پێشتریش له‌ ڕێكه‌وتی ١٨ی خاكه‌لێوه‌ی ئه‌مساڵ به‌ هه‌مان هۆكار مانیان له‌ خواردن گرتبوو و دوای ماوه‌یه‌ك به‌دوای به‌ڵێنی به‌رپرسان كۆتاییان به‌ مانگرتنه‌كه‌یان هێنابوو. شایانی باسه‌، “ئیبراهیم سدیق هه‌مه‌دانی” و كوڕه‌كه‌ی واته‌ “سالار سدیق هه‌مه‌دانی” و هه‌روه‌ها “مریه‌م سدیق هه‌مه‌دانی” كچی ناوبراو له‌ ڕێكه‌وتی ٤ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ساڵی ٩٧ ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕۆژی سێشه‌مه‌ ٣ی مانگی گوڵانی پاره‌كه‌ پاش دوو مانگ لێپرسینه‌وه‌، بۆ زیندانی ناوه‌ندی ورمێ ڕاگوێزرابوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ئه‌م دوو به‌ندكراوه‌ سیاسییه‌ هه‌ركام به‌ تۆمه‌تی “هه‌وڵدان له‌دژی ئه‌منییه‌تی میللی” و “چالاكی ته‌بلیغی له‌دژی نیزام” به‌ ١٦ ساڵ زیندانی ته‌عزیری مه‌حكووم كراون.