به پێی ڕاپۆرته‌كان، نزیكه‌ی ٦٠ په‌ناخوازی ئێران له ڕێكه‌وتی ١٤ی مانگی فێورییه‌وه هه‌تا ئێستا له شاری “گۆتێنبێرگ”ی سۆئێد، ده‌ستیانداوه‌ته مانگرتن له خواردن و كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، مانگرتنی ئه‌م په‌ناخوازانه له‌دژی وه‌ڵامی نه‌رێنی ده‌وڵه‌تی سۆئێد به په‌روه‌نده‌ی پهنابهریهتییانه. شایانی باسه، له كۆی ئه‌م ٦٠ كه‌سه، ١٤ كه‌سیان مانیان له خواردن گرتووه و ئه‌وانی دیكه‌ش هه‌موو ڕۆژێك له به‌رامبه‌ر خێوه‌تی مانگرتووان ده‌ست ده‌ده‌نه كۆبوونه‌وه. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، هه‌ندێ له‌م په‌ناخوازانه ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه كه چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی ئه‌رێنی ده‌وڵه‌تی سۆئێد به داواكاری پهنابهریهتییانن و ده‌ڵێن: هه‌رچی كات تێپه‌ڕده‌بێ، ده‌وڵه‌تی سۆئێد سه‌خت گیرتر ده‌بێ.