خوێندكارانی زانكۆی ته‌ربیه‌ت مۆده‌رێس ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٥ی مانگی پووشپه‌ڕ، له ناڕه‌زایه‌تیی به چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی قیمه‌تی غه‌زاكانی سێلف سرویس ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، به‌رپرسانی زانكۆ كه پێشتر له مانگی گه‌لاوێژ و له‌ڕێگه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندنێك باسیان له چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی قیمه‌تی ٥٠ له‌سه‌دی غه‌زاكانی سێلف سرویس كردبوو، به‌دوای ناڕه‌زایه‌تیی خوێندكاران، به‌رپرسانی زانكۆ ناچاربوون كه به مه‌به‌ستی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی بودجه بۆ ماوه‌ی یه‌ك حه‌فته سێلف سرویس ببه‌ستن. شایانی باسه، خوێندكاران به دانانی سینی غه‌زاكانیان له سێلف سرویسه‌وه تا بینای سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌م زانكۆیه له‌ئاست گران بوونی نرخی غه‌زاكان، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.