کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

مانگرتن له‌ خواردنی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی كامیاران

مانگرتن له‌ خواردنی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی كامیاران 1

مانگرتن له‌ خواردنی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی كامیاران 1

به‌ پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو: “بورهان کەمانگەر”، چالاکای مەدەنی خەڵکی کامیاران لە زیندانی ئەوشارە له‌ڕێگه‌ی دوورینه‌وه‌ی لێوەکانی مانی لە خواردن گرتووە.

بەپێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، بورهان کەمانگەر، چالاکی مەدەنی و یەکێک لە ئەندامانی گرووپی مۆسیقای “کۆڕاڵ”ی شاری کامیاران، لە ڕۆژی دووشەممە ٨ی مانگی گوڵانه‌وه‌ لە زیندانی ئەوشارە بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە بێ ڕێزی کردنی ئیدارەی ئیتلاعات بە بنەماڵەکەی و ڕێگری ئەو ناوەندە ئەمنییە لە جێبەجێ کردنی بڕیاری دادگا کە مافی مرەخەسی بە ناوبراوه‌، لێوی خۆی دووریەتەوە و مانی لە خواردن گرتووە. بورهان کەمانگەر ڕۆژی سێشەممە ١٥ی گەلاوێژی پاره‌كه‌ لەگەڵ چەند کەسی دیکەی خەڵکی کامیاران دەستبەسەر و پاش دوو مانگ بە دانانی وه‌سیقه‌ی ٥٠٠ ملیۆن تمەنی و بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو. شایانی باسه‌، ناوبراو، ڕۆژی شەممە ١ی خەزەڵوەری ساڵی ٩٨ لە لایەن لقی یەکی دادگای ڕژیم له‌ شاری سنە بە تۆمەتی “ئه‌ندامێتی له‌ یه‌كێك له‌ حیزبه‌ نه‌یاره‌كانی ڕژیم” حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپابوو. ئەو حوکمە دواتر لە لایەن دادگای پیداچوونەوەی پارێزگای سنە بۆ ٢ ساڵ بەندکران کەم کرایەوە.